ن/ هه‌ندرێن خۆشناو
ئه‌مساڵیش بێنازانه یادی 24 ساڵه‌ی كۆچكردنی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره رهسولڕ بێزار گه‌ردی ده‌كه‌ینه‌وه، یادی هونه‌ری ره‌سه‌ن و هونه‌ری نه‌مر و هۆنراوه‌ی به پێز و لاوك و حه‌یرانی ده‌شتی هه‌ولێر و ئاوازی به‌جۆش و سرودی شۆرشگێڕی ده‌كه‌ینه‌وه، یادی ئه‌رشیفی وێنه مێژووییه‌كانی ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مانه هه‌مووی له خودی ئه‌و زاته گه‌وره‌یه كۆببوونه‌وه، چونكه هونه‌رمه‌ند به‌ته‌نیا لاوك و حه‌یرانبێژ نه‌بوو، به‌ڵكو قوتابخانه‌یه‌كی هونه‌ری بوو، شاعیر و ئاوازدانه‌ر و گۆرانیبێژ و مه‌قامزانێكی به‌سه‌لیقه و به‌توانا بوو، نوێكه‌ره‌وه‌ی فۆلكلۆر، و جگه له كه‌سایه‌تیه رۆشنبیر و نیشتمان پهروهركهی پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌م كوردستانه بووه، مرۆڤێكی نه‌فس به‌رز و بێ فێز و هه‌ست ناسك و ناخێكی پاك و دڵسۆز بۆ گه‌ل و نیشتمان و گشت خزم و برا و هاوڕێیانی، ده‌م و لێوێكی پڕ له وشه‌ی شیرین و میوان په‌روه‌ر و خانه‌دان بووه.
كاتێ كه یادی ئه‌و هونه‌رمه‌نده پایه‌به‌رزه ده‌كه‌ینه‌وه، یادی قه‌ڵا و مناره‌ی هه‌ولێری كانگای حه‌یران ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه یه‌كه‌م كه‌س بووه كه گۆرانی به‌سه‌ر شاری هه‌ولێردا گوتووه، یادی ده‌شتی هه‌ولێر و گوند و لادێكانی كوردستان و رووبار و چیا سه‌ركه‌شه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه بستێ نه‌ماوه له‌و كوردستانه ره‌سوڵ بێزار حه‌یرانێك یا هۆنراوه‌یه‌ك یا گۆرانیه‌ك یا سرودێكی له‌سه‌ر نه‌گوتبێت. كاتێ كه یادی گه‌ردی ده‌كه‌ینه‌وه ئێزگه‌ی شۆڕش و وێستگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ركوك و وێستگه‌ی رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی به‌غدا یادی ده‌كه‌نه‌وه، كاروانی هونه‌رمه‌نده نه‌مره‌كان عه‌لی مه‌ردان و تایه‌ر تۆفیق و شه‌ماڵ سائیب و حه‌سه‌ن زیره‌ك و محمه‌دی ماملێ و فوئاد ئه‌حمه‌د .. یادی ده‌كه‌نه‌وه.
شێتی كردم چاوه‌كه‌ت . ناوه‌كه‌ت
قژی زه‌ردی خاوهكهت . داوهكهت
شلكه‌ی لهنجهولارهكهت . راوهكهت
ره‌حمێ یاره تاكوكه‌ی
من شێت و شه‌یدا ده‌كه‌ی
ئه‌م ئازاره تاكوكه‌ی ( 1 )
ئه‌رشیفه گه‌وره‌كه‌ی وێنه مێژووییه‌كانی یادی ده‌كاته‌وه، كه زۆربه‌ی قۆناغه‌كانی ژیانی خۆی و هونه‌رمه‌نده هاوڕێكانی تۆماركردووه، به‌رهه‌مه بڵاوكراوه‌كانی یادی ده‌كه‌نه‌وه، كتێبه‌كانی (بژار – 1957) و (گوڵه مێلاقه‌ی كوردستان – 1960) و (شیلان و شلێر – 1967) (داره‌شه‌كران – 2007) و (په‌نگر – 2008) كه به‌رهه‌می خودی خۆی بوون یادی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی چاپكردووه بۆ پاراستنیان له فه‌وتان و سه‌لماندنی خاوه‌نداریه‌تی بۆ ئه‌م به‌رهه‌مانه.
مامۆستای شاعیر پیرباڵ مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه ده‌ڵێ:
به سه‌دا وه‌كو سه‌دای شالوران نه‌وا وه‌كو شمشاڵ و تــارم
ده‌نگێكی هه‌یه وه‌ك به‌هره وایه بولبول زیاتر له مێرگــوزارم
(نێوه‌شه‌و) و (حه‌یران) و (حسێنی و ێبا) له دوای ئه‌وان به‌سته‌ی ئاودارم
له ده‌می (گه‌ردی) ژین ئه‌ده‌ن به ژین گه‌نجینه‌ی زێڕن بۆ كــوردهوارم
شانازیت نه‌یێ به هونه‌رمه‌ندیت خۆی هونه‌رمه‌نده خاوه‌ن نیگارم
(پیرباڵ) ده‌مێكه (بێزار) ئه‌ناسێ كێیه نه‌یناسێ گه‌ردی ( بێزار ) م
نازناوی میری حه‌یران و پاشای حه‌یران و شێخی حه‌یرانبێژان و مامۆستای حه‌یران له خۆڕایی پێنه‌به‌خشراوه، چونكه یه‌كه‌م كه‌س بووه حه‌یرانی نووسیوه‌ته‌وه و له دوو توێی چه‌ندین كتێبدا بڵاویكردۆته‌وه، یه‌كه‌م كه‌س بووه كه حه‌یرانی له رادیۆ به راسته‌وخۆیی په‌خش كردووه، یه‌كه‌م كه‌س بووه حه‌یرانی له ته‌له‌ڤزیۆن تۆماركردووه، یه‌كه‌م كه‌س بووه حه‌یرانی له‌گه‌ڵ مۆسیقادا گوتووه و بۆخۆی لاوك و حه‌یرانی نووسیوه و داڕشتووه، یه‌كه‌م كه‌س بووه كه حه‌یرانی له‌سه‌ر قه‌وان تۆماركردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش شاعیری زۆربه‌ی گۆرانیه‌كانی خۆی بووه و ئاوازیشی بۆ داناون، شاره‌زا و كاراما بووه له لاوك و حه‌یران و هه‌روه‌ها جۆره‌كانی مه‌قاماتی ره‌سه‌نی كوردی، به ئه‌مانه‌ته‌وه حه‌یرانی (وه‌ك خۆی) گوتووه و نه‌یشێواندووه، دوای چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی مامۆستا بێزار گه‌ردی ئێمه‌ی عاشقانی هونه‌ری ره‌سه‌ن هه‌موو ساڵێك به رێزێكی شایسته‌وه یادی ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده ده‌كه‌ینه‌وه، داواش له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه هه‌موو ساڵێ رۆژی 17/10 بكه‌ن به فێستیڤاڵی ره‌سوڵ بێزار گه‌ردی بۆ لاوك و حه‌یران، وه‌كو نیشاندانی ئهمهكداریهك بۆ ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده.
له رۆژی 17 / 10 / 1994 له ته‌مه‌نی 72 ساڵی و دوای زیاتر له په‌نجا ساڵ له خزمه‌تكردنی هونه‌ر و ئه‌ده‌بی كوردی، كه خاوه‌نی زیاتر له هه‌زار به‌رهه‌می هونه‌ری بوو، دڵه گه‌وره و نه‌خۆشه‌كه‌ی چیدی هێزی ترپه‌كردنی نه‌ما، ده‌ست و خامه‌كه‌ی له به‌رهه‌مهێنان و داهێنان كه‌وتن، به بێنازی سه‌ری نایه‌وه و ماڵئاوایی لێكردین.
(1) گۆرانی شێتی كردم. شیعری مدحه‌ت بێخه‌و و گوتن و ئاوازی ره‌سوڵ بێزار گه‌ردی. دواییش خاڵه تایه‌ر تۆفیق به ئاوازێكی جیاواز گوتویهتیهوه.
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.