لە دانیشتنێکی تایبەتدا ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناسراوی كورد به یه‌كه‌وه گۆرانییه‌ك بۆ كوردستان ده‌ڵێن و له تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاویده‌كه‌نه‌وه .
هونه‌رمه‌ند و مامۆستای میوزیك " زانا جه‌به‌لی " له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان " هه‌ڤاڵ ئیبراهیم ، سه‌ربه‌ست ماڵتایی و به‌ختیار فه‌تاحی " بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له ماڵێك دانیشتوون گۆرانییه‌ك بۆ كوردستان ده‌ڵێن ، هه‌روه‌ها ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه نووسویانه كه " کوردستان وەک پەیڤەکا پیرۆز ھەر گاف یالسەر زمانێ مە .
جێی باسه ئه‌م چوار هونه‌رمه‌نده پێشتر ھیچ کامێکیان گۆرانیان بەشێوەی دوێت پێکەوە بڵاو نەکردووەتەوە و بۆ یەکەمجارە پێکەوە دەردەکەون و گۆرانی دەڵێن ، هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانین به شێوه‌زاری سۆرانی و كرمانجی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.