دوای چوار ساڵ له ئه‌نجام نه‌دانی ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ری ، گۆرانیبێژژی ناسراوی كورد " لۆكه زاهیر " له‌سه‌ر داواكاری گوێگرانی ئه‌زیزی خۆی ، دووباره ده‌ست به ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ری ده‌كاته‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ، له‌گه‌ل بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی ئاشكرایده‌كات كه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه هیچ ئاهه‌نگ و كۆنسێرت و پڕۆگرامێكی ئه‌نجام نه‌داوه، بۆ ئه‌مساڵ له‌سه‌ر داواكاری گوێگرانی ئه‌زیزی به خۆشحاڵیه‌وه له ئاهه‌نگ و كۆنسێرته‌كاندا له‌گه‌ڵیاندا ده‌بێت .
لۆكه له كۆتاییه‌كانی مانگی 12 / 2014 له شاره جیاوازه‌كانی ئه‌ورووپا ژماره‌یه‌ك ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ریی ئه‌نجامدا ، له‌م كاته‌وه تاكه ئێستا له هیچ ئاهه‌نگ و كۆنسێرتێكدا بوونی نه‌بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.