گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " كه‌مال محه‌مه‌د " كۆنسێرتێكی گه‌وره له له‌نده‌ن سازده‌كات و تێیدا به شێوه‌یه‌كی لایڤ میوزیك گۆرانییه كۆن و تازه‌كانی پێشكه‌ش به هه‌وادارانی ده‌كات .
كه‌مال محه‌مه‌د ، دوای دابرانێكی زۆر بریاریداوه له 29 ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ كۆنسێرتێكی گه‌وره له شاری له‌نده‌ن له به‌ریتانیا سازبكات و تێیدا به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ واته " لایڤ میوزیك " گۆرانییه كۆن و نوێكانی بڵێته‌وه و یادگارییه‌كی شیرین له لای هه‌وادارانی دروست بكات .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده زۆربه‌ی كات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند میدیا حوسێن بووه و ده‌یان به‌رهه‌می هونه‌رییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، ماوه‌یه‌كی زۆره به‌بێ به‌رهه‌می هونه‌ری بووه و ته‌نیا وێنه‌ی تایبه‌تی خێزانی و خێزانه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه و له ئێستادا له ولاتی كه‌نه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات .
كه‌مال محه‌مه‌د گۆرانیبێژێكی ناسراوی هه‌رێمی كوردستانه له ساڵی 1960 له شاری سلێمانی له دایك بووه و له ساڵی 1979 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.