Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:23

عامری و سه‌در ڕێککەوتن

لەسەر پێشكەشكردنی پاڵێوراوێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران
کوردستان TV
100%


سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى سائیروون له‌ شارى نه‌جه‌ف كۆبوونه‌وه‌ و، له‌سه‌ر به‌شداریكردن له‌ كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت، ڕێككه‌وتن.

موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر، و ھادی عامری سەرۆكی ھاوپەیمانی فەتح، ئەمڕۆ ڕێككەوتن لەسەر چەند خاڵێك لەوانەش پەلەكردن لەپێكھێنانی حكومەتی نوێ و سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق.

ئاژانسی ھەواڵی فورات نیوز لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردووتەوە كە سەدر لە ماڵی خۆی لە شاری نەجەف پێشوازی كردووە لە ھادی عامری، و ھەردوولا ڕێككەوتوون لەسەر پێشكەشكردنی پاڵێوراوێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەپێی مەرجەكانی مەرجەعییەتی باڵای شیعەكان.

لە كۆبونەوەیەكدا ھەردوولا تەئكیدیان كردووەتەوە لەسەر پێویستی پابەندبوون بە وادە دەستورییەكان و ڕاسپاردەكانی مەرجەعییەتی باڵای شیعەكان لە عێراق سەبارەت بە دەستنیشانكردنی كەسایەتییەك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

ئەم كۆبنەوەیەی نێوان سەدر و عامری ھاوكاتە لەگەڵ چەند ھەواڵێك بەوەی ھەردوو نزیكبوونەتەوە بۆ پێكھێنانی فراكسیۆنە ھەرە گەورەكەی پەرلەمانی عێراق.
وابریارە رۆژی شەممەی داھاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی خۆی ئەنجامبدات بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی، ئەوەش دوای ئەوەی نۆ كەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كاندیدكردووە.

پێشتریش، په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى فه‌تح، ڕای گه‌یاند: فه‌تح و سائیروون له‌سه‌ر به‌شداریكردن له‌ حكوومه‌تى نوێی عێراق، ڕێككه‌وتن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.