حكومەتی خۆجێیی بەسرە بەڵێنیدا لە ماوەی 40 رۆژی داهاتوودا ئاوی خواردنەوەی شیرن بگاتە تەواوی ناوچەكانی بەسڕە ، دوای ئەوەی ئەو حكومەتە خۆجێییەی بەسرە دەسەڵاتی نوێی لە حكومەتی ئیتیحادی پێدرا ، جگە لەمەش هەوڵێكی زۆری خەڵكی خۆبەخش هەیە كە بەشداری لە چارەسەركردنی قەیرانی ئاو دەكات لە پێش هەموویانەوە مەرجەعیەتی باڵای ئاینی .
ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە باڵەخانەی حكومەتی خۆجێیی نوێ كە باڵەخانەی كۆمپانیای بەندەری نوێ لە ناوچەی مەعقەل ، روونیكردەوە كە كێشەی گەیاندنی ئاو بۆ ناوچەكانی شەتولعەرەب بریتین لە بۆڕی گواستنەوە ، بەڵام هەوڵ لە ئارادایە لە لایەن وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای نەوتی بەسرە و كۆمپانیای بەندەرەكان و فەرمانگەكان و كەسانی خۆبەخش بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە .
داوای لە هەموو خەڵكی ئەو شارەكرد كە بەشدار بن لە بنیادنانەوەی شارەكەیان و هەر كەسێكیش مافی ئەو شارە بخوات ئەوا دێینەوە سەر شەقام و ئەو كەس و لایەنانەش ئاشكرا دەكەین كە هۆكارن لە دواكەوتنی هەر هاوكارییەك بۆ ئەو شارە .
راشیگەیاند كە بریكاری وەزیری دارایی لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا بەشە تەرخانكراوی بودجەی شارەكە خەرج دەكات .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.