ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێک بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵکی بەسڕە دەردەکات.
ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی پارێزگای بەسرە کۆبووەوە و چەند بریارێکى لە بارەی بارودۆخی بەسرەوه دەرکرد.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رەوشی پارێزگای بەسڕە بەسەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی کۆبووەوە و بڕیاریدا ھاوکاریی خێزانەکانی بەسڕە بکرێت، بەتایبەت خێزانی قوربانیانی خۆپیشاندانەکان و تیمێکی وزاریش رەوانەی بەسڕە بکرێت بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران، ھەروەھا بریاردراوە بودجەی تایبەت بۆ پارێزگاکە تەرخان بکرێت و دەسەڵاتی خەرجکردنیشی بدرێتە ئەو تیمەی رەوانەی پارێزگاکە دەکرێن.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریشیداوە، پاڵپشتیی ھێزە ئەمنییەکان بکرێت بۆ بڵاو پاراستنی ھاووڵاتیان و شوێنە گشتی و تایبەتەکان.
ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق، جەخت لەسەر مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە دهكاتهوه بەپێی دەستور و پشتیوانی خۆی بۆ دەستپێشخەرییەکانی کۆمەڵگای مەدەنی نیشانداوه بۆ بەشداریکردن لە هەڵمەتی ئاوهدانی و کاری خۆبەخش و بەشداریکردنی گەنجان لە پرۆژەکانی چاکسازی بەسرە.
لهسهرهتای هاوینی ئهمساڵ خۆپیشاندان لهبهسره دهستی پێكرد، بههۆی نهبوونی خزمهتگوزارییه سهرهتاییهكان لهم شاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.