له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له دژی داعش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 1061 هاوڵاتیی سڤیل له عێڕاق و سووریا به‌ده‌ستی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به رێبه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا كوژراون.
له راپۆرتێكدا كه ئه‌ركانی فه‌رمانده‌یی " هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌رك هاوبه‌ش " له مانگی ئۆگست بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسراوه: به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له‌به‌رده‌سته‌مانه به‌لایه‌نی كه‌م 1061 هاوڵاتیی سڤیلی عێڕاق و سووریا له‌كاتی هێرشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كوژراون.
به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا گروپه‌كانی پاراستنی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن ژماره‌ی كوژراوانی سڤیل له هێرشه‌كانی هاوپه‌یماناندا زۆر زیاتره له‌م ژماره‌یه. له‌ناویشیاندا دامه‌زراوه‌ی ناحكومیی " هێرشه ئاسمانییه‌كان " كه بنكه‌كه‌ی له شاری له‌نده‌نه و ئه‌ركه‌كه‌ی چاودێریی سه‌ربازییه له‌و ناوچانه‌ی جه‌نگیان تێدایه، رایگه‌یاندووه له ساڵی 2014ـه‌وه تا ئێستا زیاتر له 6500 هاوڵاتیی سڤیل له عێراق و سووریا به هه‌ڵه كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی هاوپه‌یمانان به رێبه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م راپۆرته ره‌خنه‌ی دیكه‌شی لێگیراوه و بێنجامین ڤاڵسبی كه توێژه‌ره‌وه‌ی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تییه ده‌ڵێت: سه‌ردانی ناوچه جه‌نگ لێدراوه‌كان و هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌جێماوانی ئه‌م هێرشانه و شایه‌تحاڵان له فاكته‌ره‌كانی سه‌ره‌كیی هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه و به‌بێ ئه‌م فاكته‌رانه راپۆرتی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تیی هیچ به‌هایه‌كی نییه.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.