له پارێزگای زیقار مامۆستایه‌ك دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت، بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به سووتانی ته‌رمه‌كه‌ی.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی زیقار تیمێكی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان توانیویانه ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه ئاشكرا بكه‌ن كه پیاوێك پیشه‌كه‌ی مامۆستایه‌و هه‌ڵساوه به‌كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی و بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ش، ته‌رمه‌كه‌ی سووتاندووه، هاوكاتیش ویستویه‌تی وا پیشان بدات كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ده‌ستی خۆی، خۆی سووتاندووه.
پۆلیسی زیقار ده‌شڵێت: له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه پێشتر ئه‌م دوو هاوسه‌ره كێشه‌یان هه‌بووه، كێشه‌كه‌ش له‌كاتێكدا بووه كه مامۆستاكه ویستویه‌تی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌ست بكه‌وێ كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له فرۆشتنی وه‌ره‌سه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ستی كه‌وتبوو.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه/ ئاژانسی فورات نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.