كۆبوونەوەیەكی ئەمنی چوار وڵات لە وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەغدا بەرێوە چوو لە پێناو زیادكردنی هەماهەنگی لە رووی ئەمن و ئاسایش و هەواڵگری لە نێوان ئەم وڵاتانە بەمەبەستی نەهێشتنی رێكخراوی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش ) كە تا ئێستا چالاكی و هێرشەكانی بەردەوامە .
ئەم كۆبوونەوەیە وڵاتانی عێراق و ئێران و روسیا و سوریای لە خۆگرت لە بەغدا عرفان حیالی وەزیری بەرگری عێراق پێشوازی لە جێگرانی ئەركانی سوپای روسیا و ئێران و سوریا كرد و هەر چوار وڵات جەختیان كردەوە كە پێویستە هەماهەنگی زیاتر لە بواری ئەمنی و هەواڵگری بكرێتەوە .
بۆ ئەو مەبەستەش ژوورێكی عەمەلیاتی هاوبەشیان دامەزراند بەمەبەستی راوەدوونانی چەكدارانی تیرۆریستی داعش كە تا ئێستا لەبیابانی سەر سنووری نێوان عێراق و سوریا چالاكیان هەیە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.