Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 21:22

دەوڵەتی یاسا: 30 پەرلەمانتاری نەسر بەسەرۆکایەتی فالح فەیاز پەیوەندییان پێوە کردوین

هاوپەیمانی فەتح: دوورخستنەوەی فالح فەیاز مەترسیداره
کوردستان TV
100%

سەعد مەتڵەبی، سەركردە لەدەوڵەتی یاسا رایگەیاند" 30 پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر بەسەرۆكایەتی فالح فەیاز پەیوەندییان بە دەوڵەتی یاساوە كردوە.
 
ئەمڕۆ هەینى سەعد مەتڵەبى، سەرکردە لە دەوڵەتى یاسا به "كه‌ى ئن ئن"ى رایگەیاندوە ، كه‌ هاوپەیمانى نەسر بە سەرۆکایەتى حەیدەر عەبادى هەڵوەشاوەتەوە بەو پێیەى 30 پەرلەمانتاى نەسر بەسەرۆكایەتی فالح فەیاز پەیوەندییان بە دەوڵەتى یاساوە کردوە.

بەپێی قسەی مەتڵەبی لەئێستادا ژمارەی كورسییەكانی دەوڵەتی یاسا بۆتە 59 كورسی لەپەرلەمانی عێراق.

لێدوانەكەی مەتڵەبی لەكاتێكدایە كە دوێنێ پێنجشەممە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبڕیارێك فالح فەیازی لەهەرسێ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆكایەتی دەستەی حەشدی شەعبی و سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دوورخستەوە.

دوورخستنەوەی فالح فەیاز كاردانەوەی هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسای لێكەوتەوەو فەتح ئەو بڕیارەی عەبادی بە “شەخسی و نایاسایی” ناوبرد.

هاوپەیمانی فەتح دورخستنەوەی فالح فەیاز، لە پۆستەكەی بە پێشهاتێكی مەترسیدار ناو دەبات، نوسینگەی نوری مالكیش  ئاشكرای دەكات، كە ئەو رێوشوێنە دەبیتە هۆی لاوازبونی هاوپەیمانی نەسر.

هاوپەیمانی فەتح-يش لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند" دوورخستنەوەی فالح فەیاز لە پۆستە ئەمنیەكان پێشهاتێكی مەترسیدارە بۆ تێكەڵكردنی حەشدی شەعبی و دەزگا ئەمنیەكان بەململانێی سیاسیی.

هاوپەیمانی فەتح دوورخستنەوەی فالح فەیازی لە پۆستەكەی بەنایاسایی ناوبردوە و رایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارە دەیسەلمێنێت، كە سەرۆك وەزیرانی عێراق بەپێی بەرژەوەندیەكانی خۆی مامەڵە لەگەڵ دەزگا ئەمنیەكان دەكات.

هاوكات هیشام رەكابی بەرێوەبەری نوسینگەی نوری مالیكی رایگەیاند" دورخستنەوەی فالح فەیاز لە پۆستەكەی كاریگەری پێچەوانەی لەسەر هاوپەیمانی نەسر و دەبێتە هۆی لاوازبوونی لە گفتوگۆی پێكهێنانی كابینەی حكومەتدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.