ژه‌نیاری كورد "كه‌یھان كه‌ڵھور" وه‌ك یه‌كێك له براوه‌كانی خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ڵبژێردرا، وه‌ك دیارییه‌كیش 10 ھه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی پێ ده‌درێت.
كه‌یھان كه‌ڵھور، ژه‌نیاری به‌ناوبانگی ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان، وه‌ك یه‌كێك له براوه‌كانی خه‌ڵاتی (IsaacStern Human Spirit Award) ده‌ستینشان كرا.
به‌پێی ھه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی دامه‌زراوه‌كه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته جیھانییه، خه‌ڵاته‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه له ڕێگه‌ی میوزیكه‌وه ھه‌وڵێكی مرۆیی ده‌ده‌ن بۆ جوانتركردنی ژیان.
براوه‌ی دووه‌می ئه‌م خه‌ڵاته ژه‌نیارێكی چینییه، كه له‌گه‌ڵ كه‌یھان كه‌ڵھور بڕی 10 ھه‌زار دۆلار ده‌به‌نه‌وه.
كه‌یھان كه‌ڵھور خه‌ڵكی ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستانه و ئێستا دانیشتووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، ئێستا كه‌ڵھور به وردی كار له‌سه‌ر میوزیكی ڕه‌سه‌نی كوردی ده‌كات به مه‌به‌ستی ئاشناكردنی جیھان به كولتوور و مێژووی كورد.
سه‌رچاوه/ خه‌بات
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.