باڵیۆزی توركیا له بهغدا رەتیدەكاتەوە هیچ گۆڕانكاریەك لە پێدانی ڤیزە بە هاوڵاتیانی عێراق رووی دابێت
فاتیح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لە عێراق لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" رایگەیاندوه" هیچ گۆڕانكاریەك لە سیستمی پێشووی ڤیزە بۆ هاوڵاتیانی عێراق رووینەداوە، ئەوەش دواى ئهوه دێت كه ژمارهیهك میدیاى عێراقى دوێنێ بلاویان كردهوه كه توركیا ڤیزه لەسەر هاوڵاتیانی عێراق ههلدهگرێت.
باڵیۆزی توركیا لە عێراق راشیگەیاندوە" لە بارەی گۆڕانكاری له سیستمی ڤیزای توركیا یان هەڵگرتنی لەسەر هاوڵاتیانی عێراق پەیوەندی پێوەكراوە، بەڵام گۆڕانكاری رووینەداوەو ئهوانیش لاى خۆیانهوه له كۆششهكانیان بهردهوامن بۆ كارئاسانى كردن بۆ گهشتكهرانى عێراقى بۆ توركیا.
وتیشى" هەوڵەكانیان بۆ ئاسانكاری وەرگرتنی ڤیزا بەردەوام دەبێت و داواكاری هەڵگرتنی ڤیزە لەسەر هاوڵاتیانی عێراق دەگەیەنێتە ئەنقەرە.
لە ماوەی رابردوودا چەند دەزگاو میدیەكی عێراقی و هەرێمی كوردستان هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردەوە، كە توركیا لە مانگی داهاتووەوە ڤیزە لەسەر هاوڵاتیانی عێراق و ههرێمى كوردستان هەڵدەگرێت، بهلام بالیۆزى توركیا له بهغدا ئهو ههواله ڕهت دهكاتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.