بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەسنوری قەزای حەویجە ڕوویدا و بەپێی ئەو زانیاریانەی کە پۆلیسی عێراقی بڵاویکردۆتەوە تەقینەوەکە لەخاڵێکی پشکنین لەناحیەی عەباسی سەر بە قەزای حەویجە بووە.
عەمید ئەمیر عادلی، گوتەبێژی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی رایگەیاند ئەمڕۆ پێنج شهممه 30/8/2018 لەناحیەی عەباسی سەربە قەزای حەویجە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە و بەهۆیەوە پۆلیسێکی فیدراڵی گیانیلەدەستدا و دوانی دیکەش برینداربوون.
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری ئەلەنترا رەنگی سپی بە ژمارە 24779ی سەڵاحەدین بووە ،و لە دەروازەی ناحیەی عەباسی خۆی بە بازگەیەکی لیوای مغاویردا تەقاندوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.