Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:59

 پارەی کارمەندانی سەرسندوقه‌کانى ھەڵبژاردنی عێراق دابەش دەکرێت

بۆ بەرێوەبەری وێستگە 250 هەزاره‌و بۆ كارمەندەكانی دیكەش 200 هەزاره‌
کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت" لە سەرەتای مانگی داهاتوودا پارەی كارمەندانی سەرسندوقه‌كانى ھەڵبژاردنی عێراق دابەش دەكرێت.

كۆمسیۆن بڵاویكردوەتەوە" لە رۆژی 4ى مانگی ئەیلولەوە لەرێگەی بانكەكانەوە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەرسندوق ھەڵبژاردنی عێراق ."

كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشداوە " پارەی بەرێوەبەری وێستگە 250 هەزاردینارەو پارەی كارمەندەكانی دیكەش هەریەكەو 200 هەزار دینارە.

جیگەی ئاماژەیە لە 12ی ئایاری ئەمساڵدا هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوە چوو، تا ئێستاش كارمەندانی سەرسندوقەكانی ھەڵبژاردن پارەكەیان وەرنەگرتووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.