Erbil 12°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:21

به‌سڕه‌ .. نزیکه‌ی 18 هه‌زار هاووڵاتی ژه‌هراوی بوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكومه‌ت ‌وه‌ك پێویست به‌ده‌م دانیشتووانی به‌سڕه‌وه‌ نه‌چوون
به‌سڕه‌ .. نزیكه‌ی 18 هه‌زار هاووڵاتی ژه‌هراوی بوون
کوردستان TV
100%

لێژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕایانگه‌یاند به‌هۆی پیسبوونی ئاو له‌ به‌سڕه‌ و سوێربوونی له‌ڕاده‌به‌رده‌ری شه‌تولعه‌ره‌ب تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 18 هه‌زار هاووڵاتی له‌ به‌سڕه‌ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ژه‌هراوی بوون. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكومه‌ت ‌وه‌ك پێویست به‌ده‌م دانیشتووانی به‌سڕه‌وه‌ نه‌چوون بۆ چاره‌سه‌ركردن و پاككردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئه‌و لێژنه‌یه‌ی مافی مرۆڤ داواشی له‌ حكومه‌ت كرد باری ناسایی ڕابگه‌یه‌نێت چونكه‌ به‌سڕه‌ بووه‌ به‌ شارێكی كاره‌ساتبار و ژیانی ده‌یان كه‌س له‌ مه‌ترسیدایه‌. 

گوتیشیان وه‌ك پێویست ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكیان پێناگات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ته‌ندروستییه‌كانیش به‌ ووردی له‌ جۆری ئه‌و ژه‌هراویبوونه‌ ناكۆڵنه‌وه‌ و هیچ تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌تیش له‌ به‌سڕه‌ نییه‌. 

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌سڕه‌ ڕایگه‌یاند: به‌ ده‌یان هاووڵاتی به‌سڕه‌ دووچاری سكچوون و ڕشانه‌وه‌ بوون كه‌ نیشانه‌كانی په‌تای كولێرایان لێده‌ركه‌وتووه‌ و ئه‌گه‌ر به‌زووی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا پارێزگاكانی تری عێراقیش ده‌گرێته‌وه‌. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.