ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 30-8- 2018 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیارێكی گرنگی له‌باره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه به‌هۆی گزییه‌وه (قۆپییه) ده‌رنه‌چوون ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه رایگه‌یاندووه: ده‌سته‌ی بیروڕا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاریدا كه رێگه بدرێت به‌و قوتابییانه‌ی كه به‌هۆی گزییه‌وه (قۆپییه) ده‌رنه‌چوون، به‌شداری له خولی دووه‌می ئه‌زموونه‌كان بكه‌ن.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌شڵێت: له بڕیاره‌كه‌دا ره‌چاوی ئه‌و بارودۆخه كراوه كه عێراق پێدا تێپه‌ڕده‌بێت .
پێشتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو كه له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی ئه‌زموونه‌كاندا ئامێرێكیان بۆ رێگه‌گرتن له گزی (قۆپییه) به‌كارهێناوه‌و تا راده‌یه‌كی زۆریش ئامێره‌كه كاری خۆی كردووه.
ئاماده‌كردنی/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.