Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:46

 ئه‌مرۆ په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یکه‌ری (کولتوور و خۆشه‌ویستی) لاده‌برێت

به‌رزیی 9 مه‌تره‌
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ (11-8-2018) له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌ شاری سلێمانی، په‌رده‌ له‌سه‌ر شاكارێكی نوێی هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش (زیره‌ك میره‌) لاده‌برێت.

وا بڕیاره‌ كاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، له‌ ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، له‌ پردی ده‌باشان خوار باخچه‌ی مه‌لیك مه‌حموود له‌ شاری سلێمانی، په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری (كولتوور و خۆشه‌ویستی)ی په‌یكه‌رتاشی ناوداری كورد زیره‌ك میره‌ لاببرێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش زیره‌ك میره‌، له‌ لێدوانیكی تایبه‌تدا بۆ (باسنیوز) رای گه‌یاند: ”مۆنۆمێنتی (كولتوور و خۆشه‌ویستی) په‌یكه‌رێكی مه‌زنه‌ به‌ به‌رزیی 9 مه‌تر، كه‌ به‌ ماده‌ی ستیڵ دروست كراوه‌ له‌و شوێنه‌دا كه‌ بۆی دیاری كراوه‌ دانراوه‌ و رۆژی شه‌ممه‌ رێوڕه‌سمی په‌رده‌ له‌سه‌ر لادانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت“.

میره‌ له‌باره‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه‌ زیاتر روونكردنه‌وه‌ی دا و گوتی: ”ماوه‌ی ساڵێك و 6 مانگ به‌ دروستكردنی ئه‌م په‌یكه‌ره‌وه‌ خه‌ریك بووم، به‌ سوپاسه‌وه‌ پرۆژه‌كه‌ به‌ سپۆنسه‌ریی به‌ڕێز ره‌نج محه‌مه‌د مه‌جید به‌گ جێبه‌جێ كراوه‌“. گوتیشی: ”ئه‌مه‌ ده‌یه‌مین په‌یكه‌ری گه‌وره‌مه‌ كه‌ له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانی كوردستاندا، دامه‌زرێنراون و نماییش كراون“.

ئامانجی زیره‌ك میره‌ له‌ دروستكردنی ئه‌م په‌یكه‌ره‌، وه‌ك خۆی به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند: ”ده‌مه‌وێ له‌ڕێی نماییشكردنی ئه‌م په‌یكه‌ره‌وه‌ كه‌ ناوی (كولتوور و خۆشه‌ویستی)ییه‌، كولتووری خۆشه‌ویستی و ئاشته‌وایی و یه‌كتر قبووڵكردن، بڵاو بكه‌مه‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا، كولتووری خۆشه‌ویستی به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ده‌چێت، سیاسییه‌كان و حزبه‌كان و رێكخراوه‌كان و گرووپه‌كان یه‌كتریان خۆش ناوێ، هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و چین و توێژه‌كانی تر هه‌روه‌ها یه‌كدییان قبووڵ نییه‌، به‌گشتی هه‌ست به‌ یه‌كتر ناكه‌ین و رێز له‌ هه‌ستی یه‌كتر و بۆچوونی یه‌كتر ناگرین“.

میره‌ درێژه‌ی پێ دا و گوتی: ”ته‌نانه‌ت ئه‌و كچ و كوڕانه‌ش كه‌ یه‌كتریان خۆش ده‌وێ، كۆمه‌ڵگه‌ ئازاریان ده‌دا، من ده‌مه‌وێ به‌م په‌یكه‌ره‌ په‌ره‌ به‌ كولتووری خۆشه‌ویستی بده‌م له‌نێو كۆمه‌لگه‌ی كوردستانی و دیارده‌ی رق و كینه‌ و سووكایه‌تی به‌یه‌ك كردن، هیچ نه‌بێ كاڵ بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێشمان بنبڕ نه‌كڕێت“.

سه‌رچاوه‌/ باس

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.