نووسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراقی فیدڕاڵ له ڕاگهیهنراوێكدا ڕایگهیاندووه، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 13ی ئەیلوول، سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری فەرەنسا دەستپێدەکات، لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی فەرەنسا بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن.
ئەم سەردانە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و فەرەنسا و تاوتوێکردنی ڕێگەکانی فراوانکردنی هاوبەشی لە بوار و کەرتە جیاجیاکاندا دێت، کە وزە و ئاسایش لە سەرووی هەموویانەوە دەبن .
زەیدی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، 14ی ئەیلوول، دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ئەنجام دەدات و تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیە و پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی جێی بایەخی هاوبەش دەکەن.
هەردوولا سەرۆکایەتیی دانیشتنێکی گوتووێژیی بەرفراوان دەکەن کە هەردوو شاندی عێراق و فەرەنسا ئەنجامی دەدەن، بۆ دانانی بنەماکانی ئەنجامدانی هاوبەشیی نوێ لە نێوان بەغدا و پاریس و تاوتوێکردنی چوارچێوە گشتییەکانی هاوکاریی دووقۆڵی لە بوارەکانی ئابووری، ئاسایش، وزە، پەروەردە و سێکتەرەکانی تر، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە جیاجیاکان.
هەروەها سەرپەرشتیی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە چەندین کەرتی جیاوازدا دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.