ئه‌مرۆ هەینی 11ی ئه‌یلوول، حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، ڕایانگەیاند، کە کەشتیوانی دەریایی لە ڕێگەی باب ئەلمەندەبەوە بۆ هەمووان "سەلامەتە" جگە لە کەشتییە سعوودییەکان، دوای ئەوەی دەستیان بەسەر گەرووی ستراتژیکی باشووری دەریای سووردا گرت.
یەحیا ساری، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان لە بەیاننامەیەکدا لە ئه‌پی تێلیگرام ڕایگه‌یاندووه: کە دڵنیایی ده‌ده‌ن گەشتی دەریایی بۆ هەموو کۆمپانیاکان سەلامەتە جگە لە کەشتییە سعوودییەکان نه‌بێت کە پێشتر قەدەغە کراون".
ده‌شڵێن: هه‌ر وڵات و لایه‌نێك ببێته هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا ئه‌وان به چاوی دوژمنكارانه سه‌یری ده‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌نه ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.