ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "ڕۆیته‌رز" له ڕاپۆرتێكی شیكاریدا له زاری به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی ئێران رایگه‌یاندووه، كه حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن به چاوساغی و پشتیوانیی سوپای پاسداران هێرشه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه نزیكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی سعوودیه.
دوو به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی ئێران له نزیكه‌وه به ئاژانسی رۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندووه، كه سوپای پاسداران له ڕێگه‌ی پاڵپشتیی كردنی لۆجیستیی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌ره‌یه‌كی نوێی جه‌نگی دژی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا كردووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی سعوودیه.
له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن هێرشه‌كانیان زۆر چڕكردوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ده‌ریای سوور، به‌تایبه‌تی سعوودیه و به‌رژه‌وه‌ندییه بازرگانی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا ڕه‌زامه‌ندی نه‌داوه به سعوودییه كه وه‌ڵامی هێرشه‌كانی حووسییه‌كان بداته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.