ئەمڕۆ هەینی 11ی ئهیلوول، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، چوونەنێو بڕیاری ڕێککەوتنامەی مەککەی بۆ بەرگریی هاوبەشی نێوان پاکستان و سعودییە و تورکیا پشتڕاست کردەوە و ڕوونی کردەوە کە لە کاتی ئێستادا هیچ گفتوگۆیه‌ك نییه دەربارەی وەڵامدانه‌وه‌ی سەربازی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنامەکەدا بۆ ئەو هێرشانەی کە حووسییەکان دژی شانشینی عەرەبیی سعودییە ئەنجامیان داوە.
گوته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، باڵیۆز سەجاد حەیدەر خان لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی چۆنیەتیی پابه‌ندبوونی وڵاتەکەی بە ڕێککەوتنامەی مەککە لە دوای هێرشەکانی حووسییەکان ڕایگەیاند: "لە ئێستادا هیچ گفتوگۆیه‌ك لەم باریەوە نییە" و جەختی کردەوە، کە پاکستان بەپێی ڕێککەوتنامەکە ڕەفتار دەکات بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهاتێكی ئه‌منیی و سه‌ربازی.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر هێرشێك یان مه‌ترسییه‌ك بكه‌وێته سه‌ر وڵاتانی هاوپه‌یمانمان له ڕێككه‌وتنی مه‌ككه كه بریتین له سعوودییه و توركیا به‌دڵنیایی به مه‌ترسی بۆ سه‌ر پاكستانی ده‌زانین و هه‌ڵویستمان ده‌بێت.
سەجاد حەیدەر خان گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان زیاتر گوتی: "ڕێککەوتنامەی مەککە سروشتێکی تەواو بەرگریکارانەی هەیە و بە پلەی یەکەم ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایشی هەرێمییە له ناوچه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.