مەسعوود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی بریکس لە هیندستان کە ئهمرۆ هەینی لە هندستان بهڕێوهچوو له گوتارێكدا ڕایگەیاند، گوشارەکانی سەر تاران دوای هێرشهكانی ئەمەریکا و ئیسرائیل گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار و ئاماژەی بەوەشکرد، جیهان لە ئێستادا بە قۆناغێکی ئاڵۆزی بێ وێنەدا تێدەپەڕێت.
ڕاشیگهیاند: "تێچكوونی سیستهمی ئابووری ئێران ڕاستهوخۆ كاریگهری لهسهر خراپبوونی ئابووری ههموو جیهان دهبیت."
پزیشكیان گوتی: ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا گەمارۆیەکی توندی بەسەردا سەپێنراوە و ئەم گوشارانەش لە چەند مانگی ڕابردوودا گەیشتوونەتە قۆناغێکی مەترسیدار، دوای ئەو دەستدرێژییە سەربازییەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیان پێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "کاتێک وڵاتێک لە کەرتەکانی بازرگانی، وزە، ژێرخانی و سیستەمی داراییدا تووشی فشاری سیاسی و سەربازی دەبێت، کاردانەوەی ئەو فشارە لە سنوورەکانی زیاتر دهبێت."
ئێران کە بەهۆی دەیان ساڵ سزای نێودەوڵەتییەوە ئابوورییەکەی پەکی کەوتووە، لە 28ی شوباتی ئهمساڵدا لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هێرشی کرایە سەر.
لە بەرامبەردا تاران گەرووی ستراتژیکی هورموزی داخست، کە بەر لە شەڕ 20%ی نەوتی جیهان تێیدا تێدەپەڕی. ئەم داخستنە کە ئێستا لە مانگی شەشەمدایە بەردەوامە و هۆكار بووه لە بەرزکردنەوەی نرخی وزەی جیهانی.
بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان، مهسعوود پزیشكیان، لە یەکەم سەردانی فەرمیدا بۆ هیندستان، بڕیارە ئێوارەی ئهمرۆ هەینی لەگەڵ نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان گوتووێژی دوو قۆڵی ئەنجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.