گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، عەلی فالح زەیدی، ڕێنمایی دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان، هاوکات فەرمانی لادانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکەشی دەرکرد.
ئەمڕۆ شەممە 12ـی ئەیلوول، سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: " عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ڕێنمایی داوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان".
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئەوەشی خستەڕوو: "فەرماندەی گشتی فەرمانی بە لادانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان لە پۆستەکەی داوە، لەسەر پاشخانی سەلماندنی ئەوەی ئەو پەلامارانەی کرابوونە سەر شانشینی عەرەبیی سعوودیە لە پێگەیەکی ناوخۆی ئەو پارێزگایەوە ئاراستە کرابوون".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.