شاندی دانوستانكاری حكوومهتی هەرێمی هەرێمی کوردستان گەیشتە پیرمام و لهگهڵ مهكتهبی سیاسی و فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەدان. لە کۆبوونەوەدا باس لە داواکاری و داخوازییەکانی حکوومەتی هەرێم دەکرێت لە دانوستانەکاندا لەگەڵ حکوومەتی فیدرال.
ئەمڕۆ شەممە 12ـی ئەیلوول، شاندی دانوستانكاری حكوومهتی هەرێمی کوردستان دوای گەڕانەوەیان لە بەغدا، لە پیرمام لەگەڵ مەکتەبی سیاسی و فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە:
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری
کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران
ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران
عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
هاوکات ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، وەک شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارن.
لە مەکتەبی سیاسیش، شاندێکی مەکتەبی سیاسی و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆن و ئەندامانی لیژنەی دارایی (نوێنەرانی پارتی لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق) لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن، بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەو داواکاری و داخوازییانە بن کە حکوومەت پێشکەشی کردووە تا بتوانن لە بەغدا زیاتر داکۆکییان لێ بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.