Erbil 31°C شەممە 03 تشرینی یەکەم 11:16

کۆیە.. بەهۆی شەحنی مۆبایلەوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە

100%

بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی شەحنی مۆبایلەوە ئاگر لە ماڵێکی گەڕەکی کەکۆن لە شاری کۆیە کەوتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانییان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بەشێکی ماڵەکە لە لەناوچوون ڕزگار بکەن.

ئەمڕۆ شەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی قەزای کۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: کاتژمێر 7:05ـی بەیانی، کارمەندانی بنکەی بەرگریی شارستانیی کۆیە ئاگادار کرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری بنکەکەیان لە گەڕەکی کەکۆن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئاگرەکە لە ماڵی هاووڵاتییەکدا کەوتووەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ "شەحنی مۆبایل" دەگەڕێتەوە، هاوکات بەهۆی گەیشتنی خێرا و ئامادەباشیی تیمەکان، توانرا بە زوویی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و بەشێکی ماڵەکە لە سووتان ڕزگار بکرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.