Erbil 31°C شەممە 03 تشرینی یەکەم 11:38

وردەکاریی هەوڵێکی تیرۆریستی لە گەشتێکی "فلای دوبەی" بەرەو تەلئەڤیڤ ئاشکرا کرا

100%

داواکاری گشتیی ئیمارات ئاشکرای کرد، یاریدەدەری فڕۆکەوانی گەشتێکی کۆمپانیای "فلای دوبەی" بەرەو تەلئەڤیڤ، لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەوری فریاگوزارییەوە هەوڵی ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆریستی و کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەکەی داوە.

ئەمڕۆ شەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئاژانسی دەنگوباسی فەرمیی ئیمارات (وام) بڵاوی کردەوە: داواکاری گشتیی وڵاتەکە ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ یاریدەدەری کاپتنی فڕۆکەیەکی کۆمپانیای "فلای دوبەی" ئاشکرایان کردووە، یاریدەدرەری کاپتنەکە لە گەشتی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوودا لە دوبەیەوە بەرەو تەلئەڤیڤ، پلانی دانابوو بۆ جێبەجێکردنی کردەوەیەکی تیرۆریستی لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەوری فریاگوزاری بۆ هێرشکردنە سەر فڕۆکەوانەکە.

ئاژانسەکە لەسەر زاری حەمەد سەیف ئەلشامسی، داواکاری گشتیی ئیماراتەوە بڵاوی کردەوە: "لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوی گەشتی ژمارە (FZ1073)ـی فلای دوبەی دەریانخستووە کە یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی کردەوەیەکی تیرۆریستی، بە جۆرێک لە کاتی گەشتەکەدا لە ناو کابینەی سەرەکی بە بەکارهێنانی (تەوری فریاگوزاری) هێرشی کردووەتە سەر کاپتنی فڕۆکەکە و هەوڵی داوە دەست بەسەر ئامێرەکانی کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەکەدا بگرێت".

داواکاری گشتیی ئیمارات ئاماژەی بەوەش کردووە، لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ تۆمەتبارەکە بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی تەواوی ڕەهەندەکانی ڕووداوەکە، پاڵنەرەکان و سەرجەم ئەو لایەنانەی کە پەیوەندییان بەم پیلانەوە هەبووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.