کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران هۆشداری دا کە لە ساڵی 2025ـدا نزیکەی 5.8 ملیۆن منداڵی پەنابەر، کە دەکاتە 44%ـی کۆی گشتیی منداڵانی پەنابەر لە تەمەنی خوێندندا لە جیهاندا، لە پرۆسەی پەروەردە و خوێندن بێبەش بوون.
بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداری دا، لە ساڵی (2025)ـدا نزیکەی 5.8 ملیۆن منداڵی پەنابەر لە خوێندن بێبەش بوون، ئەم ژمارەیەش ڕێژەی 44%ـی کۆی گشتیی 13.1 ملیۆن منداڵی پەنابەر لە تەمەنی خوێندندا لە سەرانسەری جیهان پێکدەهێنێت.
لەم بارەیەوە ڕایگەیاند کە پەروەردە ئامرازێکی سەرەکییە بۆ پاراستن و گەیشتن بە خۆبژێوی و کلیلێکی بنەڕەتییە بۆ تێپەڕاندنی دۆخی ئاوارەیی.
کۆمیسیاری باڵای پەنابەران هۆشداری داوە لەوەی کە کەمکردنەوەی بودجە و فشارە داراییەکان لەسەر کارە مرۆییەکان، سەرمایەگوزارییە دەیان ساڵییەکانی بواری پەروەردە دەخاتە مەترسییەوە و نەوەیەکی گەنج لە دەرفەتی ژیان بێبەش دەکات.
بەرهەم ساڵح کە پێشتر خۆیشی ئەزموونی پەنابەرێتی هەبووە جەختی لەوە کردەوە کە خوێندن گرنگترین هۆکارە بۆ دەربازبوون لە دۆخی ئاوارەیی و بێدەرەتانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.