Erbil 31°C شەممە 12 ئەیلوول 13:12

وەزارەتی کارەبا: چاکسازیی تۆڕەکانی کارەبای نێوان هەولێر و دهۆک بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرا

100%

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆسەی چاکسازیی تۆڕەکانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی کارەبا لە نێوان پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

ئەمڕۆ شەممە 12ـی ئەیلوول، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کە پڕۆسەکە بەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 04:00ـی بەرەبەیان دەستی پێکرد و تا کاتژمێر 10:00ـی بەیانی بەردەوام بوو. تیمە تەکنیکییەکانی وەزارەت توانییان تەواوی کاری چاکسازییەکە بۆ تۆڕەکان ئەنجام بدەن و توانای جێگیریی تۆڕەکە و گواستنەوەی کارەبا بەرز بکەنەوە.

وەزارەتی کارەبا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە سەرەڕای ئەنجامدانی ئەو پڕۆسە گرنگە، بەڵام بە شێوەیەکی پیشەییانە بەڕێوەچوو و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بڕینی کارەبای هاوبەشانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ نەبوو، کارەبای هاووڵاتیان بەبێ پچڕان بەردەوام بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.