Erbil 31°C شەممە 12 ئەیلوول 13:55

مەسعود پزیشکیان: هەوڵ بۆ درێژەدان بە جەنگ نادەین

100%

سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند کە هەوڵ بۆ درێژەدان بە جەنگ نادەن و سەرەڕای ستەمەکان، پێشینە دەدەنە ئاشتی. جەختیش دەکاتەوە کە هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا نییە.

ئەمڕۆ شەممە 12ـی ئەیلوول، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: "هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ برا موسڵمانەکانمان و وڵاتانی دراوسێدا نییە، بەڵکو واشنتنە کە هەوڵ دەدات بمانکات بە دوژمن".

سەرۆککۆماری ئێران گوتی: "هەوڵ بۆ درێژەدان بە جەنگ نادەین و سەرەڕای ئەو هەموو ستەمەی بەر گەلەکەمان کەوتووە، پێشینە بە ئاشتی دەدەین".

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا، لە ناوچەکەدا پێویستیان بە پۆلیس نییە و یەکپارچەییی خاکی وڵاتان و ئاسایشی ناوچەکە تەنیا لە ڕێگەی لایەنە کاراکانی نێو ناوچەکەوە بەدی دێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.