Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:56

(برایه‌تی) به‌ گۆڵێکی ئامانج ئه‌کره‌م له‌ (سه‌ناعه‌) ی برده‌وه‌

له‌خولى پله‌یه‌كى عێراق
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى  چوارشه‌ممه‌ 8 ى ئابی 2018 ،  له‌ده‌ستپێكی یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنی خولی پله‌یه‌كی عێراق گرووپی دووه‌م، له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی كاره‌با له‌ شاری به‌غدا، یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی رووبه‌ڕووی یانه‌ی سه‌ناعه‌ی ئه‌و شاره‌ بوویه‌وه‌و یارییه‌كه‌شی لێبرده‌وه‌.
له‌ ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌ هه‌ردوو یانه‌ له‌ هه‌وڵی هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر بوون و تاره‌ده‌یك هه‌ردوولا ئاستیان له‌ یه‌كتره‌وه‌ نزیك بوو، تا چاره‌كی سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌ (ئامانج ئه‌كره‌م) یانه‌ی برایه‌تی كرده‌ خاوه‌ن گۆڵی یه‌كه‌م و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ پێشكه‌وتنی برایه‌تى كۆتایی هات.
نیوه‌ی دووه‌م برایه‌تی به‌ ئامانجی گۆڵی زیاتر و سه‌ناعه‌ بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ هاتنه‌ نێو یاریگه‌، ئه‌م گێمه‌ش هه‌ردوو یانه‌ ئاستیان له‌ یه‌كتره‌وه‌ نزیك بوو و گه‌ر لێهاتوویی گۆڵپارێزی هه‌ردوو یانه‌ نه‌بووایه‌ تایبه‌ت (ئه‌حمه‌د به‌شار) ـی گۆڵپارێزی برایه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌بوو ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ گۆرانكاری به‌سه‌ردا بهاتبایه‌، سه‌ره‌نجام یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێكی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی برایه‌تی كۆتایی هات ،  برایه‌تى  له‌ یه‌كه‌م یاریی خۆی له‌م قۆناغه‌ سه‌ركه‌وتنی نووسیه‌وه‌و له‌ یاری داهاتووشی رۆژی شه‌ممه‌ ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی كه‌رخ

ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.