Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 00:25

خەبات.. تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە دوێنێ لە کاتی مەلەکردندا لە زێی گەورەدا خنکا

100%

بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، توانیویانە تەرمی ئەو گەنجە بدۆزنەوە کە دوێنێ لە نزیک پردی نوێ لە قەزای خەبات خنکابوو.

شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە (کوردستان تیڤی)ـی ڕاگەیاند: دوێنی هەینی، گەنجێک بە ناوی (یوسف کاکەمین) کە لەدایکبووی ساڵی 2006 و خەڵکی گردجووتیاری شاری هەولێر بوو، لە قەزای خەبات نزیک پردی نوێ لە کاتی مەلەکردندا لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوە دا، ئەمڕۆ شەممە 15ـی ئاب، لە کاتژمێر 6:00ـی بەیانی تەرمەکەی لە لایەن تیمی ژێرئاوی خەباتەوە دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.

شاخەوان سەعید ئاشکرای کرد کە بە تۆمارکردنی ئەم ڕووداوە، لەم ساڵدا ئەمە دەبێتە 16ـیەمین حاڵەتی خنکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.