Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 14:13

دەستەی دەستپاکی عێراق: سزای 7 ساڵ زیندانیکردن بۆ عالیە نوسەیف دەرکرا

100%

دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سزای 7 ساڵ زیندانیکردنی بۆ پەرلەمانتار عالیە نوسەیف دەرکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی ئەیلوول، دەستەی دەستپاکی عێراقڕایگەیاند: دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە ئامادەبوونی خۆی، سزای 7 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر عالیە نەسەیفدا سەپاند، ئەمەش بەپێی ماددەی 19ـی یاسای دەستەی دەستپاکی.

دادگا بڕیاری داوە عالیە نوسەیف بڕی 14 ملیار و 239 ملیۆن دیناری عێراقی، لەگەڵ 12 ملیۆن و 442 هەزار دۆلاری ئەمریکی بگێڕێتەوە، کە بەهای ئەو پارە نایاساییەیە بەدەستی هێناوە، لەگەڵ پێبژاردنێکی دارایی کە بەهای گشتیی پارەکە بە دۆلار و دینار یەکسان دەکاتەوە.

هەروەها دادگا سزای 3 ساڵ زیندانیکردنی دیکەی بۆ ئەو پەرلەمانتارە دەرکردووە بەهۆی شاردنەوەی زانیاری لە فۆڕمی ئاشکراکردنی دارایی، بەڵام بڕیاری داوە تەنیا سزای قورستر (7 ساڵ زیندانیکردنەکە) جێبەجێ بکرێت.

دادگا بڕیاریداوە دەست بەسەر تەواوی موڵک و ماڵ و سامانی گواستراوە و نەگواستراوەی عالیە نوسەیف بگیرێت. هەروەها دەستەی دەستپاکی مافی ئەوەی پێدراوە داوای قەرەبووی زیانەکان بکات دوای ئەوەی بڕیارەکە پلەی کۆتایی و بنبڕ وەردەگرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.