بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی سارێژ لە قەزای خەبات ڕایگەیاند، تەرمی پێشمەرگەیەک گەیەنراوەتە بنکەکەیان کە ئاسەواری گولـلە بە جەستەیەوە هەیە.
دکتۆر مەروان زراری، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی سارێژ بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: "تەرمێک بە ناوی (سەفوان ئەسعەد محەمەد) گەیەنراوەتە بنکەکەمان، کە تەمەنی 28 ساڵە و ئاسەواری چەند گولـلەیەک بە جەستەیەوە هەیە."
ئاماژە بەوەش دراوە، کە ناوبراو پیشەی پێشمەرگەیە و دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ گەیەنراوەتە بنکەی تەندروستی.
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی قەزای خەبات گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بنکەی تەندروستیی سارێژ، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی و هۆکاری ڕووداوەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.