Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 00:03

شفا بارزانی لە ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانیدا: جەنابتان قیبلەنمای وەفا و چرا هەرە گەشاوەکەی ئومێدن بۆ گەلی کورد

100%

شفا بارزانی لە ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانیدا، پەیامێکی پڕ لە وەفا و ئەمەکداری ئاراستەی جەنابیان دەکات و تێیدا جەخت لە 18 ساڵ تەمەنی خزمەتکردن لە قوتابخانەی نیشتمانپەروەریی سەرۆک دەکاتەوە، هەروەها ڕۆڵی جەنابیان وەک پارێزەری ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر و تاقە ئومێدی کوردانی دیاسپۆرا و ناوخۆ بۆ گەیشتن بە کەناری ئارام بەرز دەنرخێنێت.

دەقی پەیامی شفا بارزانی:

جەنابی سەرۆک و مەرجەع ، لە یادی لەدایکبوونی بەڕێزتاندا ئەوە وەبیر دەهێنمەوە، 18 ساڵ لەژێر سێبەری بڕیارە مێژووییەکانت و لە قوتابخانەی پڕ لە وانەی نیشتمانپەروەریی جەنابتدا، تینویەتیی ڕۆحم بە ئاوی وەفا و دڵسۆزی و خۆشویستنی نیشتمان و گەلەکەم شکا.

لەو ساڵانەی خزمەتکردندا، لە نزیکی جەنابتەوە فێربووم کە چۆن دەکرێ مرۆڤ ببێتە قەڵایەکی پۆڵایین بۆ میللەتەکەی و چۆن دەبێتە پارێزەری ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر کە لە ناخی جەنابتدا وەک تاکە ڕێگەی ڕزگاری دەدرەوشێتەوە.

 کاتێک بە فەرمانی جەنابتان ئەرکی خزمەتکردنی ڕەوەندی کوردستانیم لە دیاسپۆرا گرتە ئەستۆ و لە نزیکەوە ئاوێتەی هەست و سۆزی خەڵک بووم، ئینجا بۆم دەرکەوت کە جەنابت تەنها ڕێبەر نیت، بەڵکوو هەناسە و ئومێدی نەتەوەیەکی ڕەنجدەریت بۆ گەیشتن بە ئامانجە باڵاکە.

لە نێو ڕەوەندی کوردیدا، لە چاوی هەر تاکێکی ئەم نیشتمانە لەو پەڕی دنیا، وێنەی جەنابت وەک قیبلەنمایەک دەبینم کە هەمووان بەرەو کەناری ئارام و شکۆی نەتەوەیی ڕێنمایی دەکات. لەوێ  باش تێگەیشتم کە گەلی کورد داهاتووی خۆی لە چاوە پڕ لە متمانەکانی جەنابتدا دەبینێتەوە و جەنابتان بەو کەشتیوانە دڵسۆزە دەزانن کە خەونە مەزنەکانمان دەگەیەنێتە کەناری ئارامی.

 لە ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابتدا، بەو پەڕی وەفاداری و ئەمەکدارییەوە، هەموو ئەو سۆزەی لەو 18 ساڵەدا لێتەوە فێربووم، دەکەمە هەوێنی بەڵێنێکی نوێ بۆ درێژەدان بەو ڕێبازە پیرۆزە، تەمەنت درێژ بێت ئەی ئەو سێبەرە میهرەبانەی کە هەموو کوردێک لە هەر کوێی ئەم زەمینە بێت، لە سایەیدا هەست بە ئارامی و کەرامەت دەکات، بوونت شکۆیە بۆ مێژوو و  چرا هەرە گەشاوەکەی ئومێدە بۆ نەوەکانی داهاتووی ئەم نیشتمانە.

 

شفا بارزانی

15ـی ئابی 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.