لە ئەنجامی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای نێوان کۆیە - تەق تەق، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی ئەیلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگای (کۆیە - تەق تەق)، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێکدا ڕوویدا.
هاتوچۆی کۆیە ئاماژەی بەوە داوە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا سەرنشینێک گیانی لەدەستداوە، هاوکات شۆفێرێک و دوو سەرنشینی دیکەش بریندار بوون.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە داوا لە شۆفێران دەکات کە بە تەواوی پابەندی هێماکانی شەقام و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن، لەپێناو سەلامەتیی گیانی خۆیان و سەرنشینەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.