فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارودۆخی نێوخۆیی و پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێران، عێراق ناتوانێت پابەند بێت بە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئەو وڵاتە.
مەعسوم لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی حورە، رایگەیاند" پێویستە عێراق بێ لایەنانە مامەڵە بكات لەگەڵ كێشەی نێوان ئەمریكاو ئێراندا، چونكه بۆ عێراق قورسە پابەند بێت بەو سزایانەوە.
له ئهمرۆ سێشهممهوه قۆناغی یەكەمی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا جێبەجێ دەكرێت، بەرپرسانی ئەمریكاش رایدهگهینن" هەر وڵات و لایەنێك مامەڵە لەگەڵ تاران بكات، سزاكان ئەوانیش دەگرێتەوە.
لەبارەی خۆپیشاندانەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقیشەوە، سەرۆك كۆماری عێراق وتی" هێزە ئەمنیەكان ئەركیان پاراستنی خۆپیشاندەرانە، نەك كوشتنیان و بەكارهێنانی توندوتیژیی بۆ بڵاوە پێكردنیان".
وتیشی، بەردەوامیی خۆپیشاندانەكان، دەرەنجامی خراپی دەبێت لەسەر بارودۆخی نێوخۆیی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.