به پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت له ره‌وتی سه‌در ئاگاداری سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی ره‌وته‌كه‌ی كردۆته‌وه كه یه‌كێك له سه‌ركرده‌ی نێو ره‌وته‌كه، به‌هۆی كاری بازرگانیكردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌ركراوه.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه ، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌داواكراو سادق عه‌لی تاڵب، ناسراو به ئه‌بو جه‌عفه‌ر لوبنانی ده‌ركه‌وتووه كه ناوبراو ناوی ئۆرگانه‌كانی ره‌وتی سه‌دری بۆ كاری بازرگانیكردن به‌كارهێناوه، هاوكات خۆی به ئه‌ندامی لێژنه‌ی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ناساندووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له وه‌به‌رهێنه‌ران كردووه.
به‌ڵگه‌نامه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته روو كه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاری داوه كه هه‌ریه‌كێك به به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان كاری بازرگانی بكات، ئه‌وا سڕ ده‌كرێت، یان له پۆسته‌كه‌ی ده‌رده‌كرێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ سكای پرێس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.