گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێوە لە گوندی باریکەی سەر بە ناحیەی قۆرەتوو، کەسێک تەقەی لە دوو میوانی خۆی کرد و دواتریش خۆی بریندار کرد.
ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەکەم، عەقید سۆران محەمەد غەریب گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند: بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێوە لە گوندی باریکەی سەر بە ناحیەی قۆرەتوو، کەسێک تەقەی لە دوو میوانی خۆی کرد و دواتریش خۆی بریندار کرد.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای کرد، سێ کەس لە قەزای شارەزوورەوە سەردانی هاوڕێیەکیان کردووە لە گوندی باریکە، خاوەن ماڵەکە فیشەکی بە دوو لە میوانەکانی خۆیەوە ناوە و برینداری کردوون، دواتریش بە هەمان چەک خۆی بریندار کردووە.
ئێستا بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار کراون و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان. هاوکات هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ هۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.