Erbil 31°C شەممە 03 تشرینی یەکەم 17:24

کەلار.. پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆیەکی سندوقی بۆ دوورخستنەوەی مەترسیی لافاو دەستیپێکرد

100%

شارەوانیی کەلار بە مەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی لافاو و بارانبارین، دەستی بە دروستکردنی ئاوەڕۆیەکی سندوقی بە درێژایی 150 مەتر کرد، تاوەکو هەردوو گەڕەکی کەلاری نوێ و نێرگز لە مەترسیی لافاو بپارێزێت.

ئەمڕۆ شەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: لە چوارچێوەی پلانی شارەوانی بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکانی لافاو و باران لەسەر شاری کەلار، دەست بە دروستکردنی ئاوەڕۆیەکی سندوقی بە درێژایی 150 مەتر کرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم ئاوەڕۆیە هۆکار دەبێت بۆ نەهێشتنی مەترسیی لافاو لەسەر هەردوو گەڕەکی (کەلاری نوێ) و گەڕەکی (نێرگز)، و لە ڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە تەواوی مەترسییەکان لەو دوو گەڕەکەی شارەکە دوور دەخرێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.