Erbil 31°C شەممە 03 تشرینی یەکەم 18:15

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا: 1.1 ملیار بەرمیل نەوتمان بە گەرووی هورمزدا تێپەڕاندوە

100%

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا، واشنتۆن توانیویەتی ئاسانکاری بۆ تێپەڕبوونی زیاتر لە 1.1 ملیار بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا بکات، لە کاتێکدا ئێران لە هەناردەکردنی نەوت پەکخراوە.

ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەکەم، سکۆت بیسێنت وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێمە ئاسانکاریمان بۆ تێپەڕبوونی 1.1 ملیار بەرمیل نەوت لە گەرووی هورمز کردووە، لە بەرانبەردا ئێران نەیتوانیوە تەنانەت یەک بەرمیلیش تێپەڕێنێت.

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کرد، بۆ یەکەمجار لە مێژووی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانەوە، لەم هەفتەیەدا تاران ناتوانێت هیچ نەوتێک لە ڕێگەی دەریاوە ڕەوانەی دەرەوە بکات.

سکۆت بیسێنت جەختی کردەوە کە ئەمە بەشێکە لە ستراتیژیی واشنتۆن بۆ لاوازکردنی پێگەی ئابووریی ئێران و ڕایگەیاند: ئێمە بە شێوەیەکی بێ وێنە ئێران گۆشەگیر دەکەین.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا لە ڕێگەی گەمارۆ دەریاییەکان و فشارە ئابوورییەکانەوە هەوڵ دەدات سەرچاوەکانی داهاتی ئێران ببڕێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بە سیاسەتەکانی تاران لە ناوچەکەدا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.