Erbil 31°C شەممە 03 تشرینی یەکەم 21:30

لە سلێمانی کارمەندێکی کارەبا لە کاتی ڕاییکردنی ئەرکەکەیدا بە سەختی بریندار بوو

100%

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ڕۆژهەڵات لە کاتی ڕاییکردنی ئەرکەکەیدا بە سەختی بریندار بوو.

ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: کاتی چاککردنی تۆڕی ڕووناکیی شەقامی تووی مەلیک لە شاری سلێمانی، کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ڕۆژهەڵات بە ناوی (ئەکرەم عارف) لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە لێی درا و بە سەختی بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاند، کارمەندەکە لە کاتی کارکردندا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی تۆڕی ڕووناکیی شەقامەکە تووشی ئەم ڕووداوە بووە. بەهۆی پێکدادانەکەشەوە، جگە لە برینداربوونی کارمەندەکە، زیان بە ستوونێکی کارەباش گەیشتووە.

کارمەندەکە دەستبەجێ گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە. لە لایەکی دیکەوە، هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەیان دەستبەسەر کردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە تاوەکو ڕێکاری یاسایی بەرانبەر بەو شۆفێرە بگیرێتە بەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.