وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بەبۆنەی 3ی تشرینی یەکەم ڕۆژی نیشتمانیی عێراق پیرۆزبایی لە گەلی عێراق کرد و جەختی لەسەر بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەردانی عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن لە مانگی تەممووزی ڕابردوو و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی، بەڵگەیەکی ڕوونە بۆ پتەویی ئەو دۆستایەتییەی نێوان هەردوو وڵات و پابەندبوونی هاوبەشیان بە داهاتوویەکی بەهێز و گەشەسەندوو.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەو هاوبەشییە ئابوورییە مێژووییانە کرد کە لە میانی ئەو سەردانەدا ڕاگەیەندران، کە بە ڕای ئەو، توانای گەورەی هاریکاریی نێوان کۆمپانیا ئەمەریکی و عێراقییەکان دەردەخات.
مارکۆ ڕۆبیۆ پێشوازی لە هەوڵەکانی عێراق کرد بۆ بەهێزکردنی سەروەریی وڵاتەکەی و بەشداریکردنی لە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری ناوچەکەدا. وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆتایی پەیامەکەیدا گەشبینیی خۆی بۆ بەردەوامیی گەشەسەندنی ئەو شراکتە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ گەلی عێراق لەم بۆنە نیشتمانییەدا خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.