ئەبووزەر شیروودی سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران ڕایگەیاند، لە سبەی یەکشەممەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و عێراق بە فەرمی دەست پێ دەکەنەوە.
شیروودی لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاشکرای کرد، کە گەشتەکان لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی هەردوو وڵاتی ئێران و عێراقەوە بە شێوەیەکی ئاسایی ئەنجام دەدرێن. ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ئاساییکردنەوەی هاتوچۆی نێوان هەردوو وڵات و ئاسانکاری بۆ گەشتیاران و هاووڵاتیان دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی هەندێک ئاستەنگەوە گەشتەکان ڕاگیرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.