Erbil 31°C شەممە 03 تشرینی یەکەم 21:30

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مام جەلال

100%

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مام جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق پەیامێکی راگەیاند، ئەمە دەقەکەیەتی:

‏لە ساڵیادی کۆچی دواییی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانیدا، بەوپه‌ڕی ڕێز و پێزانینەوە یادی سەرکردەیەکی گەورەی نیشتمانی دەکەینەوە کە ژیانی خۆی بۆ خەبات لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستان و خزمەتکردنی عێراق تەرخان کرد و لە سەختترین قۆناغەکاندا دەنگی گفتوگۆ، لێکگەیشتن و کاری پێکەوەیی بوو.

‏باشترین وەفاداری بۆ یاد و میراتی مام جه‌لال ئەوەیە کە گفتوگۆ، ته‌بایی و یه‌کڕیزی بکەینە ڕێگەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و پێکەوە کار بکەین بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی هاوبەشی و سەقامگیری لە عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.