به‌پێى هه‌واڵێكى ئه‌لسۆمه‌ریه نیوز، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ئابى 2018، خۆپیشاندانان به‌رده‌وامن له مانگرتن و داواكارن له حكومه‌تى عێراق ده‌ستبه‌جێ به‌ڕووى داواكارییه‌كانیانه‌وه بێت.
سه‌دان كه‌س له هاووڵاتییانى شارى به‌سره بۆ رۆژى حه‌وته‌م گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه له به‌رده‌م یه‌كێك له ده‌روازه‌ى كێڵگه‌ى ده‌رنه‌ى 1 له باكوورى پارێزگاكه و داواكارن له حكومه‌تى عێراق هه‌لى كار و باشكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك كاره‌با وئاو دابین بكات.
هاوكات دوێنێش خوپیشانده‌رانى شارى به‌سره شه‌ش ڕێگه‌یان به‌ره‌و ده‌روازه‌ى كێڵگه‌ى ده‌رنه‌ى 1 یان داخست و خیوه‌تیان له‌و شوێنانه هه‌ڵدا و دواجار هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران كرد و خیوه‌ته‌كانیان هه‌ڵگرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینیش سه‌ر له نوێ هاووڵاتیانى به‌سڕه خۆپیشاندانین ئه‌نجام داوه.
جێى ئاماژه‌یه پارێزگاكانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق له 8 مانگى ڕابردوو خۆپیشاندانی فراوانیان دژ به گه‌نده‌لى حكومه‌ت به‌هۆى بێكارى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌كان له عێراقدا به‌خۆوه بینى و تا ئێستا به‌رده‌وامیان هه‌یه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.