Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 13:21

ماوه‌ی دانه‌وه‌ی پێشینه‌ی فه‌رمانبه‌ران دیاری کرا

سووده‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی چه‌سپاو له‌سه‌ر پێشینه‌كه‌ ده‌بێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30-7- 2018 بانكی رافیده‌ین ماوه‌ی دانه‌وه‌ی پێشینه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی عێراقی دیاری كرد.

نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی بانكی رافیده‌ین له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه‌، رایگه‌یاندووه‌: ماوه‌ی دانه‌وه‌ی پێشینه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت كه‌ 25 ملیۆن دیناره‌، له‌ ماوه‌ی 60 مانگ ده‌بێت بدرێته‌وه‌و سووده‌كه‌شی به‌ شێوه‌یه‌كی چه‌سپاو له‌سه‌ر پێشینه‌كه‌ ده‌بێت.

بانكه‌كه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌ستنیشانكردنی بڕی پێدانی پێشینه‌كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بووه‌، چونكه‌ ده‌بێ فه‌رمانبه‌ر سه‌دا 50ی مووچه‌كه‌ی بۆ دانه‌وه‌ی پێشینه‌كه‌ ته‌رخان بكات.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌/سۆمه‌رییه‌ نیوز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.