ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوورخرانەوە و بەرپرسی نووسینگەکانی کۆمیسیۆن لە کەرکووک، سەڵاحەددین، ئەنبار و تورکیا .
لەیس جەبر وتەبێژی كۆمسیۆن لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ئەنجومەنی كۆمسیاران كە لە ژمارەیەك دادوەر پێكهاتوون، لەبەر ڕۆشنیایی ڕێنماییەكانی ئەو لیژنەیەی ئەنجومەنی وەزیران پێكیهێناوە، بڕیاریداوە بە لەسەر كارلابردنی بەرێوبەری نوسینگەكانی سەڵاحەدین و ئەردەن و توركیا.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق هەروەها دهڵێت: بەرپرسی ئەو نووسینگانە تۆمەتبارن بە پێشێلکاری، گەندەڵی دارایی و یاریکردن بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.