به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی قودس ئه‌لعه‌ره‌بی قه‌ته‌ری كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی حكومی له پارێزگای به‌سره گواستویه‌تییه‌وه، كه ژماره‌یه‌ك بازرگانی ئیماراتی ده‌یانه‌وێ بازاڕه‌كانی عێراق به ئۆتۆمبێلی كۆن بخنكێنن
له‌لایه‌ن خۆیشییه‌وه به‌رپرسێكی فه‌رمانگه‌ی گومرگی به‌سره رایگه‌یاندووه: تا ئێستا 100 كرده‌وه‌ی ئاودیوكردنی كردنی ئوتۆمبێل له كه‌ناراوه‌كانی به‌سره رێگه‌ی لێ گیراوه، هه‌موو حاڵه‌ته‌كانیش له رێگای كه‌ناره‌كانی دوبه‌ی بۆ به‌سره بووه، كه بازرگانه ئیماراتی و عێراقییه‌كان تیایدا هاوبه‌شن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: زۆربه‌ی ئاودیوكردنی ئۆتۆمبێله‌كان له رێگای حاوییه‌ی گه‌وره ئه‌نجام ده‌درێت، فه‌رمانبه‌رانی گومركیش ناتوانن حاوییه‌كان بپشكنن، چونكه كاتێك ده‌رگای حاوییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه ده‌بینن به‌شی پێشه‌وه‌ی حاوییه‌كان به جل و به‌رگ داپۆشراون.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌ریكی كاری بازرگانی ئۆتۆمبێله به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: له ئێستادا وڵاتی ئیمارات گه‌وره‌ترین بازاڕی ساخته‌یه و ده‌یه‌وێ عێراق به ئۆتۆمبێلی بێ خاسییه‌ت و مۆدیل كۆن بخنكێنێ ، بازرگانانی ئه‌و وڵاته‌ش هه‌موو رێگایه‌ك بۆ ره‌وانه‌كردنی ئۆتۆمبێلی له‌م جۆره بۆ عێراق ده‌گرنه به‌ر.
كه‌سێكی دیكه‌ی بازاڕه‌كه ده‌ڵێت: كه‌ناره‌كانی دوبه‌ی بۆته گه‌وره‌ترین بازاری ئاودیوكردن و ساخته‌كردن له كه‌نداوی عه‌ره‌بی، بۆ ئه‌مه‌ش پشت به هه‌نارده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بێ خاسییه‌ت ومۆدیلی كۆن ده‌به‌ستن ، له رێگای چه‌ند كه‌سێكیشه‌وه كاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌بازاڕه‌كانی عێراق به چه‌ند رێگایه‌كی ساخته ساغی ده‌كه‌نه‌وه، به‌شێكی زۆر ئۆتۆمبێله‌كانیش خاسییه‌تی نزمییان تێدایه‌و هه‌ندێكیشیان به كه‌ڵكی لێخورین ناێین.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.