Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 13:12

کۆتایی ئەم مانگە دوا ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ئاشکرا ده‌کرێت

یان كوبیش له‌گه‌ل سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26-7-2018 یان كوبیش نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عیراق له‌گه‌ل فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق كۆبووه‌وه‌و تێیدا پرۆسه‌ی ژماردن و جاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان باسكرد.

له‌م باره‌یه‌وه‌ عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژی ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاند" له‌ دیداره‌كه‌داهه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی پشتیوانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ دادوه‌ره‌ دانراوه‌كان كردوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، كه‌ كوبیش ستایشی پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی كردوه‌ كه‌ ئێستا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌ دوای دانانی دادوه‌ره‌كان و وتویه‌تى، كه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ شه‌فافیه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ جاسم محەمەد جەعفەر ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند:" كارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ دووبارە ژماردنەوەو لێكۆڵینەوە لەو سندوقانەی كە تانەیان لێدرابوو لەلایەن هێزە سیاسیەكان تەواوبووەو كۆتایی ئەم مانگە ئەنجامەكان، ئاشكرا دەكرێت.

رونیشكردوەتەوە" هاوكات دادگای فیدڕاڵی عیراقیش ئەنجامەكان پەسەند دەكات و پەرلەمانی  نوێی عیراق دەست بەكارەكانی دەكات، بەڵام پێكهێنانی حكومەت بەمزووانە ئەستەم دەبێت".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.